گوته‌بێژی حه‌شدی نیشتمانی: حه‌شدی شه‌عبی ده‌یه‌وێت تۆڵه بكاته‌وە
"حه‌شدی شه‌عبی ئه‌جێندای ده‌ره‌كی جێبه‌جێده‌كات"
K24 - ھەولێر
گوته‌بێژی حه‌شدی نیشتیمانی رایده‌گه‌یه‌نێـت: ئه‌وان خودداری زۆریان له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه و بۆیه حه‌شدی شه‌عبی له ئۆپراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی مووسڵ به‌شداری ناكه‌ن له شه‌ڕه‌كه‌دا دوور ده‌بن.
زوهێر حازم جبووری گوته‌بێژی حه‌شدی نیشتمانی سووننه‌كان، له چوارچێوه‌ی به‌شداریكردنی له رووماڵی ههواڵەكانی كوردستان24، له‌سه‌ر ئۆپراسیۆنی مووسڵ قسه‌ی كرد و رایگه‌یاند: حه‌شدی شه‌عبی به پاڵنه‌ری تۆڵه‌كردنه‌وه و جێبه‌جێكردنی ئه‌جێندای یه‌كێك له وڵاتانی دراوسێ ده‌یانه‌وێ به‌شداری ئۆپراسیۆنی مووسڵ بكه‌ن.
گووتیشی: "سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه و حه‌شدی نیشتمانی و هێزه‌كانی پۆلیس و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، ئه‌و هێزانه‌ن كه به‌شداری له ئۆپراسیۆنی موسڵدا ده‌كه‌ن".