پێشمەرگە لە وڵاتی چیك مەشق و راھێنان دەكەن
K24 - ھەولێر
تیمێكی پێشمەرگە لە وڵاتی چیك راھێنان لە سەر پووچەڵكردنەوەی بۆمب و تەقەمەنی دەکات.
ڤلادیمیر لۆكۆڤسكی، بەرپرسی بەشی راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری چیك، رایگەیاند لەو راھێنانە كە چوار ھەفتە دەخایەنێت، پێشمەرگەكان لە سەر چۆنێتی پووچەڵكردنەوەی بۆمب و مینە چێندراوەكان رادەھێندرێن، تیمی یەكەم ئەو مانگە و تیمیێكی دیكەش مانگی داھاتوو دەنێردرێت، بۆ ھەمان راھێنان.
لە زۆربەی ئەو ناوچانەی لە بندەستی داعش رزگار دەکرێن، مین و بۆمب چێنراوی زۆر لە دوای خۆی جێدەھێڵێت و راھێنانەكە دەبێتە ھۆكارێكی کاریگەر بۆ پووچەڵکردنەوەی ئەو مین و بۆمبانە.