تەقینەوەیەك لە منبج روویدا
ژمارەیەك ھاووڵاتی سڤیل بوونە قوربانی
K24 – ھەولێر
پەیامنێری كوردستان24 لە رۆژئاوای كوردستان رایگەیاند: "تەقینەوەیەك لە گوندی ماشی سەر بە شارۆچكەی منبج روویدا، بە گوێرەی زانیارییە سەرەتاییەكان لە ئەنجامی ئەو تەقینەوەیەدا 11 ھاووڵاتی سڤیل گیانیان لە دەستداوە و 9 دیكەش برینداربوونە".
پەیامنێرمان روونیكردەوە: "تەقینەوەكە خۆكوژیی بووە و لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو ئەنجامدراوە".
ئەمە لە كاتێكدایە شەوی رابردوو چەكدارانی داعش ھێرشیان كردەسەر گوندی ماشی و چەند گوندێكی دیكەی دەوروبەری منبج، ھێزەكانی سووریای دیموكرات رایانگەیاند كە ھێرشەكە داعشیان تكشكاندووە.