مەكگورك: كورد دەرفەتی گەورەی لەبەردەمە بەڵام پەرتەوازەیە

K24 - ھەولێر

برێت مەکگورک نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بۆ شەڕی داعش رایدەگەیەنێت کورد هەلێکی گەورەی لە بەردەست دایە، بەڵام پارچە پارچە بووە.

مەکگورک لە پانێلێکی سەنتەری وای 92 رایگەیاند، کورد لەبەردەم هەلێکی مێژووی گەورە دایە، بەڵام پارچە پارچە بووە و ئاماژەی بە ناکۆکییەکانی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان دەکات و دەڵێت، هەر سێ لایەنە سەرەکیەکەی باشووری کوردستان شیر و تیر لە یەک دەگرن.

نوێنەری ئۆباما ئاماژەدەکات، ئەوان لە کۆتایی ساڵانی 2014 تورکیایان رازیکرد بۆ رەوانەکردنی پێشـمەرگە بۆ کۆبانێ و دەڵێ، لەو کاتەی کۆبانێ ئازادکرا ساتی یەکگرتووی هەموو لایەنە کوردییەکان بوو، بەڵام لەگەڵ کەمبوونەوەی مەترسییەکانی داعش هەرسێ لایەنە سەرەکیەکەی باشووری کوردستان شیر و تیر لەیەکتری دەگرن و بۆ ماوەی ساڵێکە هیچ کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام نەداوە.

برێت مەکگورک لادانی وەزیرەکانی حکوومەتی عەبادی دەبەستێتەوە بە ناکۆکییە سیاسەکانی نێوان شیعە، سوننە و کورد و دەڵێ، وەرگرتنەوەی متمانە لە چەند وەزیرێکی حکوومەتی عێراق لە ئەنجامی دابەشبوون و ناکۆکییە سیاسیەکانە.