یاریزانێكی ریال مه‌درید به‌ڵێن ده‌دات قه‌ت یاری بۆ بارسێلۆنا نه‌كات
كاسێمیرۆ، ناوه‌ڕاستكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌درید له به‌رسیڤێكی رۆژنامه‌وانیدا، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌رگیز نایه‌وێت یاری بۆ یانه‌ی بارسێلۆنا بكات.
كاسێمیرۆی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2013ـه‌وه هاتۆته یانه‌ی ریال مه‌درید، له سه‌رده‌می ئێستای یانه شایانه‌كه به‌شێكی گه‌وره‌یه له پلانه‌كانی زینه‌دین زێدانی راهێنه‌ر.
كاسێمیرۆ له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له كاتی پهراوێزخرانم له‌سه‌رده‌می رافائیل بینیتێز ده‌رفه‌تی چوونم بۆ بارسێلۆنا هه‌بووه، به‌ڵام هه‌میشه داهاتووی خۆم به یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ به‌ستۆته‌وه و بیرم له رۆیشتنم بۆ كامپ نۆ نه‌كردۆته‌وه، چونكه من له ئیسپانیا هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی ریال مه‌دریدم.
كاسێمیرۆ له باره‌ی نێیماری هاونیشتیمانی له یانه‌ی بارسێلۆنا ده‌ڵێت: نێیمار ده‌رفه‌تی زۆر زۆری له‌پێش ماوه، ئه‌و ده‌توانێت شتی زیاتر له ئێستا پێشكه‌ش بكات.
كاسێمیرۆ له ئێستادا به‌هۆی پێكانه‌وه له مه‌شقه‌كانی یانه‌ی ریال مه‌درید دووركه‌وتۆته‌وه، له یانه‌ی ساوپاولۆ ده‌ستی به یاریكردن كردووه، پێشتریش به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالی كردووه.