يه‌ڵدرم: به‌ هۆى پشتيوانى له‌ كورد ره‌خنه‌ له‌ هيلارى كلينتۆن ده‌گرێت

گوتى: پێشنيازى هيلارى كانديدى ديموكراته‌كان بۆ پڕچه‌ككردنى كورد له‌ دژى داعش "ئه‌خلاقى نييه‌"

K24 – هه‌ولێر:

دواى ئه‌وه‌ى هيلارى كلينتۆن به‌ڵێنى دا ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وێت له‌ پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردندا كوردى رۆژئاواى كوردستان پڕچه‌ك ده‌كات, سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا بن عه‌لى يه‌ڵدرم ره‌خنه‌ى له‌ هيلارى كلينتۆن گرت.

يه‌ڵدرم گوتى: پێشنيازى هيلارى كانديدى ديموكراته‌كان بۆ پڕچه‌ككردنى

كورد له‌ دژى داعش "ئه‌خلاقى نييه‌" و له‌ هاوپه‌يمانێكى په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى ناوه‌شێته‌وه‌.

له‌ ديبه‌يتى يه‌كشه‌ممه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌فته‌يه‌دا هيلارى كلينتۆن رايگه‌ياند, له‌ پرسى پڕچه‌ككردنى ئه‌و هێزه‌ كوردييانه‌ى كه‌ ئه‌مريكا پشتيوانيان ده‌كات ده‌كۆڵێته‌وه‌، سه‌ره‌ڕاى نيگه‌رانى هه‌ندێك ناوه‌ند وه‌ك ئاماژه‌يه‌ك بۆ توركيا به‌ بێ ئه‌وه‌ى ناوى بهێنێت.

يه‌ڵدرم له‌ وتارێكدا كه‌ ئاراسته‌ى په‌رله‌مانتارانى حزبه‌كه‌ى كرد, گوتى: توركيا رێككارى پێويست له‌ خۆرهه‌ڵاتى رووبارى فورات ده‌گرێته‌ به‌ر, ئه‌گه‌ر چالاكى تيرۆريستييان تێدا به‌دى بكرێت.

له‌ ئابى رابردووه‌وه‌ سوپاى توركيا سنوورى نێوده‌وڵه‌تى سوورياى به‌زاندووه‌ به‌ مه‌به‌ستى كۆتايهێنان به‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ى كوردانى رووريا به‌ده‌ستيان هێناوه‌.

سه‌رچاوه‌: رۆيته‌رز.