نووسينگهى عه‌بادى وه‌ڵامى ئه‌ردۆغان ده‌داته‌وه.. بهداخهوهين بۆ ئه‌و زمانه
لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان به‌رپرسانه نيين و ده‌ربڕى هه‌ڵچوون و گوتارى گرژن و ئێمه بهداخهوهين بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه.
K24 – هه‌ولێر:
له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه و لێدوانانه‌ى سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان به‌رامبه‌ر به سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق حه‌يده‌ر عه‌بادى دهريبڕى, ئه‌مڕۆ نووسينگهى عه‌بادى وه‌ڵامى ئه‌ردۆغانى دايه‌وه.
ئه‌مڕۆ سه‌رۆك كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان روويكرده عه‌بادى و گوتى: تۆ له‌و ئاسته‌دا نييت, هاتوهاوارت له عێراقدا به هيچ شێوه‌يه‌ك بۆ ئێمه گرنگ نييه. ئێمه خۆمان چيمان ده‌وێت هه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ين, پێويسته له‌سه‌رت ئه‌وه بزانيت و له‌سه‌رت پێويسته پێش هه‌موو شت سنوورى خۆت نه‌به‌زێنى.
له وه‌ڵامى ئه‌و قسانه‌دا سه‌عد حه‌ديسى گوته‌بێژى نووسينگهى عه‌بادى رايگه‌ياند, لێدوانه‌كانى ئه‌ردۆغان به‌رپرسانه نيين و ده‌ربڕى هه‌ڵچوون و گوتارى گرژن و ئێمه بهداخهوهين بۆ ئه‌و جۆره لێدوانانه.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه ناچينه ناو ئه‌و شه‌ڕه ده‌نووك و هه‌ڵڵا زمانييهوه و ئێمه قسه له باره‌ى ره‌وشى ناوخۆيى ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌كه‌ين.
هه‌روه‌ها گوتى سه‌رۆك وه‌زيران باسى له گه‌ل و سياسييه‌كانى تورك نه‌كردووه, ته‌نيا باسى له هه‌ڵوێستى وڵاته‌كه‌ى له باره‌ى هێزه‌كه‌ى توركياوه كردووه و داوايكردووه توركيا هێزه‌كه‌ى بكێشێته‌وه و رێزى سه‌روه‌رى عێراق و كاروبارى ناوخۆيى بگرێت.
سه‌عد حه‌ديسى هۆشداريشى دايه ئه‌ردۆغان له‌وه‌ى به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌يه ئه‌نجامى مه‌ترسيدارى ده‌بێت و ده‌رهاويشته‌ى سلبى له‌سه‌ر ئاستى سه‌قامگيرى نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌بێت.
هه‌روه‌ها گوتى: كاتێك ده‌بينين گوتارى به‌رپرسانى تورك گه‌يشتووه‌ته ئه‌و ئاسته‌ى تۆمه‌تى بێ پاساو و نا به‌رپرسانه ببه‌خشه‌وه گه‌يشتووينه‌ته ئه‌و بڕوايه‌ى كه گوتارى تورك هيچ گرنگ و جێى بايه‌خ نييه.