دوو سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌دا بریندار بوون
یه‌كه‌مجاره هێرش ده‌كرێته سه‌ر سه‌ربازه فه‌ڕه‌نسییه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان، دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی بریندار بوون.
رۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسی ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه ئاشكرایكردووه، رۆژی 2/10/2016 به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی بۆمبڕێژ كراوه‌وه كه له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه ئاراسته‌ی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كراوه، دوو پێشمه‌رگه شه‌هید بوون و دوو سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسیش بریندار بوون، كه برینی یه‌كێكیان سه‌خته و دۆخی ته‌ندروستی خراپه و له نێوان ژیان و مردندایه.
رۆژنامه‌ی لۆمۆندی فه‌ڕه‌نسی له‌وباره‌یه‌وه نوسوویه‌تی" دوو سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی له‌و رووداوه‌دا به سه‌ختی بریندار بوون و دوو پێشمه‌رگه‌ش له‌و رووداوه‌دا شه‌هید بوون،ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه بۆمبڕێژ كرا‌و بووه و پاش ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی ته‌قیووه‌ته‌وه.
رۆژنامه فه‌ڕه‌نسییه‌كه ئه‌و هێرشه‌ی وه‌ك یه‌كه‌م هێرش ناوبردووه كه له لایه‌ن داعشه‌وه راسته‌وخۆ كراوه‌ته سه‌ر هێزه تایبه‌تییه‌كانی فه‌ڕه‌نسا له عێراق و ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكهوانهیان ئاراسته كردوون.
لۆمۆند نوسیوویه‌تی" یه‌كێك له سه‌ربازه فه‌ڕه‌نسییه‌كان له نێوان ژیان و مه‌رگدایه و دۆخی ته‌ندروستی ناجێگیره،به‌ڵام نه‌یگوتووه ئه‌و رووداوه له چ ناوچه‌یه‌ك روویداوه، ته‌نها ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه رۆژی 2/10/2016 روویداوه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌ر له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ی لۆمۆند نوسیوویه‌تی" هێشتا روون نه‌كراوه‌ته‌وه كه ئایا ئه‌و فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه له دووره‌وه ته‌قێنراوه‌ته‌وه یان پاش ئه‌وه‌ی كه‌وتووه‌ته سه‌ر زه‌وی ته‌قیووه‌ته‌وه.
وه‌زاره‌تی به‌گری فه‌ره‌نسی به‌هۆی هه‌ستیاری كاری هێزه تایبه‌ته‌كانی وڵاته‌كه‌یان هیچ زانیارییه‌كیان له‌و باره‌یه‌وه نه دركاندووه و هه‌روه‌ها هیچ به‌رپرسێكی سه‌ربازی عێراقی و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش له‌وباره‌یه‌وه لێدوانیان نه‌داوه.
نزیكه‌ی "500" سه‌ربازی فه‌ڕه‌نسی له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كه له لایه‌ن ئه‌مریكاوه سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له هه‌رێمی كوردستانن و راهێنان به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.