ئه‌مریكا هه‌ڵوێستی خۆی به‌رامبه‌ر هێزه‌كانی توركیا له عێراق راده‌گه‌یه‌نێت
ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ پلانێكی عێراقی ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا جۆن كیربی رایگه‌یاند هێزه‌كانی توركیا له عێراق به‌شێك نین له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
لێدوانی جۆن كیربی له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی له وه‌ڵامی پرسیارێكدا هات سه‌باره‌ت به لێدوانێكی ئه‌ردۆغان كه گوتبووی هێزه‌كانیان به‌شداری له ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی موسڵ ده‌كه‌ن و فه‌رمان له سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وه‌رناگرن و پێویسته عه‌بادی سنووری خۆی بزانێت.
كیربی رایگه‌یاند پێشتریش رامانگه‌یاندووه، رۆژی هه‌ینی رابردوو گوێتان له برێت مه‌كگورك بوو كه گوتی پێویسته هه‌موو دراوسێیه‌كانی عێراق رێز له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی ئه‌م ووڵاته بگرن. ئه‌و هێزانه‌ی توركیا كه له عێراق بڵاوه‌یان پێكراوه، به‌شێك نین له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی. ره‌وشی باشیك پێویسته له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی عێراق و توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت و ئیمه‌ش یارمه‌تی به‌رده‌وامبوونی دیالۆگ له‌نێوانیان ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به خێرا ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكه‌ن. داوا له هه‌ردوو لا ده‌كه‌ین ته‌ركیز بخه‌نه سه‌ر داعش كه دوژمنی هاوبه‌شی هه‌موومانه.
وته‌بیژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا وتی گرنگی به‌و كلیپه نادات و نهشیدیوه، كه توركیا كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی پێشووی عه‌بادی و داوودئۆغلوی بڵاو كردووه‌ته‌وه.
عه‌بادی له قسه‌كانیدا داوای یارمه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی و چه‌ك و راهێنان له توركیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها قسه‌یه‌كی پارێزگاری پێشووی موسل ئه‌سیل نوجێفی بۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و لێدوانێكی ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی دیاریكردنی كاتی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆن ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت گرتنه‌وه‌ی موسڵ كه‌مپه‌ینێكی عێراقییه و ئه‌وان پلان و ستراتیژییه‌كه‌ی داده‌رێژن. هێزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر وه‌ك رابردوو یارمه‌تی عێراق ده‌ده‌ن.