دوای ساڵێك لە پەككەوتنی پەرلەمان فراكسیۆنەكانی بەیاننامەی جیاواز بڵاودەكەنەوە
یەكێتی داوای دانووستانی راستەقینە دەكات و یەكگرتووی ئیسلامیش دەخوازێ رێپێوان بەڕێوەبچێت
K24 - ھەولێر
ژمارەیەك لە فراكسۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی ساڵیك بەسەر پەكخستنی پەرلەمان راگەیاندراو و بەیاننامەیان بڵاودەكردەوە و فراكسیۆنی یەكێتی لەو پەیامەكەیدا داوای دانووستانی راستەقینە دەكات و یەكگرتووی ئیسلامی‌یش دەخوازێ رێپێوانی پەرلەمانتاران بەڕێوەبچێت و فراكسیۆنی گۆڕانیش لە پەیامەكەیدا زیاتر رەخنە ئاراستەی پارتی دیموكارتی كوردستان دەكات پەكخستنی پەرلەمان بە كودەتای ناودەبات.
فراكسیۆنی یەكێتی لە پەرلەمانی كوردستان لە راگەیاندراوێكدا دەڵێ: "گه‌یشتن به‌م قوناغه له ململانێكان به‌لای ئێمه‌وه گێڕانه‌وه‌مانه بۆ چوارگۆشه‌كانی سه‌ره‌تای كاری حوكمڕانیمان و وه‌بیرھێنانه‌وه‌ی ھه‌موو قۆناغه ناخۆشه‌كانی ململانێی نێوان لایه‌نه‌كان و ته‌ڵخكردن و تاریك كردنی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی حوكمی دیموكراتیمانه كه مایه‌ی شانازی ھه‌موو لایه‌كمان بووه".
لە بەشێكی دیكەی پەیامەكەی یەكێتی ھاتووە: "ئه‌م بابه‌ته درێژه‌ی كێشا‌و چاره نه‌كرا، خه‌ڵك ماندوو بووه‌و كۆتایی به نه‌ھامه‌تیه‌كان نه‌ھات، مه‌ترسیه‌كان زۆر بوون و ھه‌ستكردنی لایه‌نه سیاسیه‌كان به به‌رپرسیاریه‌تی نیشتیمانی ته‌واو لاواز بووه، بۆیه ئێمه له فراكسیۆنی یه‌كێتی داوا له ھه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كه‌ین دانوستانی راسته‌قینه به شه‌ن و كه‌و كردنی گرفته‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی".
فراكسیۆنی گۆڕان لە پەیامێكدا كە زیاتر رەخنەگرتنە لە پارتی دیموكراتی كوردستان و ئەوە دەخاتەڕوو: "پارتی دیموكراتی كوردستان به بڕیارێكی حیزبی تاكڕه‌وانه‌ی خۆی، رێگری له سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد‌و وه‌زیره‌كانی گۆڕانی له حكومه‌ت دوورخسته‌وه، به‌م شێوه‌یه په‌رله‌مانی په‌كخست و حكومه‌تی ئیفلیج كرد".
ھەر لەو پەیامەدا فراكسیۆنی گۆڕان ئاماژەش بۆ ئەوە دەكەن كە پەكخستنی پەرلەمان چەند دەرھاویشتەیەكی نەرێنی لێكەوتەوە وەكو: "تێكدانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و یه‌كڕیزی نێو ماڵی كورد و له بار بردنی دانانی چه‌ند یاسا‌و بڕیارێك له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان كه له سه‌رو به‌ندی ده‌ركردندا بوون".
فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامی بەیاننامەكی بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان بڵاوكردەوە و رایگەیاندووە: "پەكخستنی تاكە دامەزراوەی یاسادانانی شەرعی لە هەرێمدا هاوكات بوو لە گەڵ دۆخێكی هەستیار كە تەواوی ناوچەكە ڕوبەڕوی بوەتەوە و هەموو زلهێزەكان سەرگەرمی داڕشتنەوەی هاوكێشەكانن".
ھەروەھا فراكسیۆنی یەكگرتوو راشیگەیاندووە: "ئێمە وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو دوپاتی دەكەینەوە، دوای ساڵێك لە پەكخستنی پەرلەمان و بە بنبەستگەشتنی هەوڵەكان بۆ كاراكردنەوەی، چارەسەر لای پەرلەمانتارانە و سازكردنی رێپێوانێكی سەرجەم پەرلەمانتاران بۆ بینای پەرلەمان بە بژاردەیەكی دروست دەزانین".