ژمارەیەك لە گەنجانی ھەرچوارپارچەی كوردستان پەیامێك ئاراستەی بارزانی دەكەن
K24 - ھەولێر
لە پەیامێكدا بۆ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان ژمارەیەك لە گەنجانی ھەرچوارپارچەی كوردستانی نیشتەجێی وڵاتی سوید رایدەگەیەنن، كات لەبارە بۆ ئەوەی ھەنگاو بەرەو سەربەخۆیی بنرێت و نابێ ئەم دەرفەتە بكرێتە قوربانی كێشە و مللانێی ناوخۆیی.
لە بەشێكی ئەو پەیامەدا ھاتووە: "داخوازی ئێمە ئەوەیە کە یەکێتیەکی بەرفراوانی ھەموو ھێز و لایەنە کوردستانیەکان پێک بێت و پرۆسەی سەبەخۆیی بگاتە ئەنجام، رۆڵی پیشەنگی جەنابتان بۆلەیەک نزیککردنەوەی لایەنەکان و سەرخستنی پڕۆسەکە لەم قۆناغەدا زۆر گرنگە، با ھەموو کەس ئەوە بزانێ کە لە پرۆسەی پیرۆزی سەربەخۆیی دا بەدڵ و بەگیان لە گەڵتانین".