شه‌ڕی موسڵ هه‌را ده‌نێته‌وه
دواخستنی به دوور نازانرێت
K24 – هه‌ولێر:
مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه،شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ست ده‌ربچێت و هه‌رایه‌كی گه‌وره له پاش خۆی بنێته‌وه.
رۆژنامه‌ی"واشنتۆن پۆست" له‌وباره‌وه له نوسینێكدا هۆشداری ئه‌وه‌ی خستووه‌ته روو، و به دووری نه‌زانیووه كه به هۆی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی و ناجۆریی هێزه به‌شداربووه‌كانی شه‌ڕه‌كه،له كاتی كۆنترۆڵكردنی شاره‌كه‌دا هه‌رایه‌كی گه‌وره دروست ببێت و پشێووی لێبكه‌وێته‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداری ئه‌و شه‌ڕه ده‌بن، پێكهاته‌یه‌كی جیاواز و نا سه‌قامگیرن، و دوور نییه به‌هۆی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌وه شه‌ڕی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه دوابخرێت و ململانێی دیكه په‌ره‌بسێنێت.
رۆژنامه‌كه نوسیوویه‌تی" دوای رێككه‌وتنی به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی عێراق له سه‌ر پلانی سه‌ربازی شه‌ڕه‌كه بۆ ده‌رهێنانی شاره‌كه له ده‌ستی چه‌كدارانی داعش،ئاماده‌كارییه‌كان له‌و هه‌فتانه‌ی دواییدا خێراتر بووه،به‌ڵام هێشتا كاركردن بۆ ئاماده‌كاری ته‌واوی پرۆسه‌كه به‌رده‌وامه.
ئه‌و شه‌ڕه گه‌وره‌ترین ئۆپراسیۆنی سه‌ربازییه بۆ هێزه عێراقییه‌كان كه له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش پاڵپشتی ده‌كرێن به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا،چونكه هێرشه‌كه بۆ سه‌ر شارێكه كه نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كه‌س له دانیشتووانی سڤیل له‌ناویدا ده‌ژین و به دواین پیگه‌ی سه‌ره‌كی داعش له عێراق ئه‌ژمار ده‌كرێت.
بۆیه ئه‌و شه‌ڕه به‌لای ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه پێویستی به "هاوسه‌نگییه‌كی ورد" هه‌یه،چونكه ئه‌و پارێزگا گه‌وره‌یه‌ی عێراق ناوچه‌یه‌كه له پێكهاته‌ی جۆراوجۆری نه‌ته‌وه‌یی و ئاینی،هه‌ر بۆیه "سه‌عد حه‌دیسی گوته‌بێژ به ناوی حكومه‌تی عێراق به رۆژنامه ئه‌مریكییه‌كه‌ی گوتووه" ره‌وشه‌كه زۆر قورسه،پێویستی به ده‌سته‌به‌ركردن و ده‌ستپێوه‌گرتنی ئه‌و ره‌وشه هه‌ستیاره هه‌یه،بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری هه‌موو ئه‌و ترس و نیگه‌رانیه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه بكه‌ین.
گوته‌بێژ به ناوی سوپای عێراقی جه‌نه‌راڵ" یه‌حیا ره‌سول" زانیاری له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی رێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه به رۆژنامه‌كه داوه و گوتوویه‌تی" له رێككه‌وتنه‌كه‌دا پلانی سه‌ربازی هێرشی سه‌ر شاری موسڵ دیاریكراوه،ته‌نها رێگه به هێزی تایبه‌ته‌كانی عێراق و سوپا و پۆلیس و شه‌ڕكه‌ره خۆبه‌خشه‌كانی ناوچهكهدراوه بچنه ناو شاری موسڵه‌وه.