داوا ده‌كرێت په‌كه‌كه له به‌غدا نوسینگه بكاته‌وه
داوای سه‌ركۆنه‌ی سوپای توركیا له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق پێشنیارێك ده‌خاته‌ڕوو و داوا له ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌كات رێگه بده‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان نوسینگه‌ی خۆی له شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق بكاته‌وه.
"عه‌واتف نیعمه" ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر لیستی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا،داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، رێگه به "په‌كه‌كه" بدات له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق نوسینگه بكاته‌وه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران له هه‌مان كاتدا داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی كرد،سه‌ركۆنه‌ی هاتنه ناوه‌وه‌ی سوپای توركیا بكه‌ن بۆ ناو خاكی عێراق.
قسه‌كانی ئه‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا له كاتێكدایه، ماوه‌یه‌كه له‌نێوانی به‌غدا و ئه‌نقه‌ره‌دا ناكۆكییه‌كی توند له‌سه‌ر سه‌ربازگه‌كه‌ی سوپای توركیا له نزیك "باشیك" سه‌ریهه‌ڵداوه و به‌رپرسانی باڵای هه‌ر دوو وڵات به توندی هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر یه‌كتری و توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌و هێزانه له بنه‌ڕه‌تدا به‌ده‌م داخوازی به‌غداوه هاتوون و سه‌ربه‌خۆ نه‌چوونه‌ته ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی ده‌شتی نه‌ینه‌وا،به‌ڵام به‌غدا داوای كشانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ربازه توركیانه و داخستنی سه‌ربازگه‌كه‌ی باشیك ده‌كات و وه‌ك پێشێلكاری و به‌زاندنی سنوور و سه‌روه‌ری عێراق ناوی ده‌بات و ده‌ڵێت"ئه‌و هێزانه به‌شێك نیین له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش و پێویسته خاكی عێراق جێبهێڵن.
وه‌ك كارتی فشار به‌رامبه‌ر توركیا، به‌غدا زۆرتر بایه‌خ به "په‌كه‌كه" ده‌دات و وه‌ك ئه‌وه‌ی میدیا جیهانییه‌كان ئاشكرایانكردووه" گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له ناوچه‌كانی "شنگال" وه‌ك به‌شێكی حه‌شدی شه‌عبی ئه‌ژمار كردووه و هاوكاریی دارایشیان هه‌ر له به‌غداوه بۆ ده‌چێت،وه‌ك ئه‌وه‌ی له راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "گاردیان" بریتانی خرایه روو.