ئەنجوومەنی شوورا بڕیار لەبارەی پارێزگاری سلێمانی دەدات
K24 - ھەولێر
وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان سەبارەت بە نا یاسایی بوونی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، ئەو كێشەیە رەوانەی ئەنجوومەنی شوورای ھەرێمی كوردستان كراوە و لەوێ بڕیاری لێدەدرێت.
كەریم شنگالی وەزیری ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لە میانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە ھەولێر گوتی: "كێشەی پارێزگاری سلێمانیمان ناردووەتە ئەنجوومەنی شوورا و لەوێ بڕیاری لەسەر دەدرێت".
ئەمە لە كاتێكدایە پێشتر وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان له نووسراوێكدا كه واژووی كه‌ریم سنجاری به‌سه‌ره‌وه‌یه، ئاماژه به‌وه ده‌كات، فه‌رمانی ژماره (9973 له 29/8/2016) به نایاسایی ده‌رچووه و دووپاتیشی كردووه‌ته‌وه، دانانی سه‌رپه‌رشتیاری ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان له پارێزگای (سلێمانی – هه‌ڵه‌بجه - گه‌رمیان و راپه‌ڕین) له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوحۆ به پێی كۆنووسی ژماره 6ی رێكه‌وتی 22/10/2015 دانراوه و گۆڕینیشی له‌ده‌سه‌ڵاتی وه‌زاره‌تدایه.هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، له رووی یاساییه‌وه تا ئێستا ئاسۆ فه‌ره‌یدوون، پارێزگاری سلێمانییه و ده‌رچوونی فه‌رمانێكی له‌وجۆره پێچه‌وانه‌ی یاسایه.
رۆژی 25ى ئاب/ئۆگستى 2016 به‌پێی ڕێككه‌وتنێكی سیاسی پێش وه‌خته‌ی نێوان بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پۆستی پارێزگار و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگا له نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه ئاڵوگۆڕكرا، هه‌رچه‌نده به‌پێی هه‌مان رێككه‌وتن و له هه‌مانكاتدا پۆسته‌كان ئاڵۆگۆڕ كران، به‌ڵام سه‌رۆكی ئێستای ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی(كه له پشكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان)ه ده‌ڵێت، هەتا ئێستا د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری شه‌رعی سلێمانیه چونكه له ناو ئه‌نجوومه‌ن ههڵبژێردروه و داوای به‌خشینی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه به‌خشینی بۆ ده‌رنه‌كراوه ،جگه له‌وه‌ی كاروباره یاسایی و ئیدارییه‌كانی بوون به پارێزگاری سلێمانی ته‌واو نه‌بووه به‌جۆرێك له جۆره‌كان ئه‌و دۆسیه‌یه خهوێندراوە.