وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی 12 ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە
K24 – ھەولێر
لە راگەیاندراوێكدا وەزارەتی خوێندنی باڵای حكوومەتی ھەرێمی كوردستان دەرچووانی پۆلی 12 ئامادەیی ئاگادار دەكاتەوە، بەتایبەت ئەوانەى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) یان لە رێگەى پەروەردەو خوێندنگە و قوتابخانەکان بەدەست نەگەیشتتووە، لەهەفتەى داهاتوودا لە رێگەى سیستمێکى ئەلیکترۆنیەوە دەتوانن بە کۆدى تاقیکردنەوەکانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بچنە ناو سیتسمى زانکۆلاین.
لەو راگەیاندراوە روونكراوەتەوە: "دواتریش ژمارەى تەلەفۆنى خۆى یان کەسێکى نزیکى تۆمار بکات و، پاشانیش لە رێگەى کورتە نامەیەکەوە ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەدەست دەگات و دەتوانێت بچێتە ناو سیستمى زانکۆلاین".
وەزارەتى خوێندنى باڵا ئاگادارى دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى دەکات ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) بەباشى بپارێزن، چونکە دواتر لەرێگەى ئەو (بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ) کە بەدەستیان دەگات دەتوانن بچنە ناو سیستمى زانکۆلاین بۆ هەڵبژاردنى بەش و کۆلێژ و پەیمانگە لە زانکۆکان".
ئەوەش خراوەتەڕوو: "بەهۆى ئەوەى ژمارەیەکى زۆر لە خوێندنگە و قوتابخانەکانى سنوورى هەردو پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجەو چەند شوێنێکى دیکە دەوام تیاندا نیەو مامۆستا و فەرمانبەران بایکۆتى دەوامیان کردوە، بۆیە نەتوانرا ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) لە کاتى خۆیدا بگەیەنرێتە خوێندکاران و قوتابیانى سنوورى ئەو دوو پارێزگایە، بۆیە بەرێگەى ئەلیکترۆنى ناوى بەکارهێنەرو وشەى تێپەڕ (یوزەیەر نەیم و پاسۆرد) دەگەیەنرێتە دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى".