ژنێكی كورد مه‌ترسی سێداره‌دانی له‌سه‌ره
K24 – هه‌ولێر
ژنێكی كورد له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تۆمه‌تی كوشتنی مێرده‌كه‌ی بڕیاری سێداره‌دانی بۆی ده‌رچووه و له سه‌روبه‌ندی له سێداره‌دان دایه كه پێشتر بڕیاربوو ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له سێداره بدرێت.
زه‌ینه‌ب سكانوه‌ندی 22 ساڵی له ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا شووی كردووه و پاش دوو ساڵ له ژیانی هاوبه‌ش، له مانگی ئاداری 2012 له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا به تۆمه‌تی كوشتنی مێرده‌كه‌ی ده‌ستگیر كرا.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به‌م كه‌یسه گوتی پرۆسه‌ی دادگاكردنه‌كه و تۆمه‌تباركردنی و ده‌ركردنی حوكم به شێوه‌یه‌كی نادادپه‌روه‌رانه بووه و ده‌ستپێراگه‌یشتنی به‌و پارێزه‌ره نه‌بووه كه له لایه‌ن دادگاوه بۆی ده‌ستنیشانكراوه و له شوێنی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیشی ئه‌شكه‌نجه دراوه.
گوتیشی سكانوه‌ند له پرۆسه‌ی دادگاكردنه‌كه‌دا، كوشتنی مێرده‌كه‌ی ره‌تكردبووه كه له لێپرسینه‌وه‌كانی كاتی ده‌ستگیركردنیدا دانی پێدا نابوو. له پرۆسه‌ی دادگاكردنه‌كه‌دا گوتووه به به‌رده‌وامی له لایه‌ن برای مێرده‌كه‌ی ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ری و ئه‌و كوژه‌ره.
هه‌ر به پێی لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، زه‌ینه‌ب به دادوه‌ری كه‌یسه‌كه گوتووه برای مێرده‌كه‌ی به‌ڵێنی پێی داوه ئه‌گه‌ر به‌رپرسایه‌تی كوشتنی براكه‌ی له ئه‌ستۆ بگرێت، كه‌سوكاری لێی خۆش ده‌بن و له "قصاص" رزگاری ده‌بێت.
خاڵێكی تری ئاڵۆزی ئه‌م دۆسیه، شووكردنی زه‌ینه‌به به زیندانییه‌كی دیكه، به‌پێی هه‌ندێ سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان سكانوه‌ند له زیندان زكی بووه، به‌ڵام به‌هۆی گووشاری ده‌روونی منداڵه‌كه‌ی له‌بار چووه.
لێبوردنی نێوده‌وڵه‌تی، داواكاری خۆی بۆ په‌له راگرتنی سێداره‌دانی ئه‌م هاوڵاتییه بۆ رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، سه‌رۆكی ده‌زگای دادوه‌ری و سه‌رۆك كۆماری ئێران ره‌وانه كردووه.
IRAN: Zeinab arrêtée à 17 ans, torturée et condamnée à mort RT SVP pour bloquer son exécution #SaveZeinab pic.twitter.com/RXMZ1NG57P
— Amnesty Suisse (@Amnesty_Suisse) October 12, 2016