سیمیۆنی باشترین یاریزان ئه‌مساڵ ئاشكرا ده‌كات

پێیوایه‌ نادادپه‌روه‌رییه‌ ئه‌گه‌ر كریستیانۆ خه‌ڵاته‌كه‌ بباته‌وه‌

دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنه‌ری یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی ئیسپانیا، ئاماژه‌ بۆ ده‌كات كه‌ كریستیانۆ هه‌موو نازناوێكی بردۆته‌وه‌، به‌ڵام ئاستێكی باشی پێكه‌ش نه‌كردووه‌، ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر گریزمان به‌ربژێری سه‌ره‌كی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی باڵۆن دۆر نه‌بێت، ئه‌وا نادادپه‌روه‌ری ده‌بێت.

سیمیۆنی له‌ لێدوانێكدا له‌ باره‌ی به‌ربژێره‌كان بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی جیهان، ده‌ڵێت: كریستیانۆ چامپیۆنز لیگ و یۆرۆی 2016ـی بردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌ كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ رۆڵی گه‌وره‌ی نه‌بینیوه‌ و ئاستێكی باشیی به‌به‌راوردی گریزمان پێشكه‌ش نه‌كردووه‌.

سیمیۆنی، ده‌شڵێت: به‌ بڕوای من ده‌بێت، گریزمان یه‌كێك بێت له‌ سه‌ره‌كیترین به‌ربژێره‌كان، چونكه‌ به‌ درێژایی یه‌ك ساڵ ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر خه‌ڵاته‌كه‌ بۆ ئه‌و نه‌بێت، بێگومان كۆی پرۆسه‌كه‌ به‌ نادادپه‌روه‌ر لێك ده‌درێته‌وه‌.

یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، وه‌رزی رابردوو به‌ سه‌ركردایه‌تی سیمیۆنی گه‌یشته‌ فیناڵی چامپیۆنز لیگ، به‌ڵام دیسان له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بێهیوا بوون.