زانیاری ورد له باره‌ی خه‌نده‌قه‌كه‌ی داعش له مووسڵ ئاشكرا ده‌بێت
پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان چۆن كاره‌كه‌ی داعشییان دواخستووه
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش له مووسڵ، منداڵ و پیاوی شاره‌كه‌ی ناچار به لێدانی خه‌نده‌ق كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی خۆی له شاره‌كه‌دا قایمتر بكات و بتوانێت زۆرترین ماوه، تێیدا بمێنێته‌وه.
ئاژانسی سپوتنیكی رووسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی شاره‌كه، زانیاری وردی له باره‌ی خه‌نده‌قه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێت: "داعش خه‌نده‌قێكی به درێژایی 130 كیلۆمه‌ت به چوارده‌وری شاری موسڵی سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا لێداوه و قووڵی خه‌نده‌قه‌كه‌ش، نزیكه‌ی چوار مه‌تر و به‌رینییه‌كه‌شی 3 مه‌تر ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هیچ ئامێرێكی وه‌ك شۆفڵ و حه‌فاره به‌كارنه‌هێناوه، به‌ڵكو ته‌نها به ناچاركردنی منداڵ و پیاوی شاره‌كه لێدراوه".
ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شدارییان له لێدانی خه‌نده‌قه‌كه كردووه، ته‌مه‌نیان له‌نێوان 13 – 30 ساڵی ده‌بێت و ناچاریش كراون ئه‌و كاره بكه‌ن، لێدانی خه‌نده‌قه‌كه‌ش له 19ی ئادار/ مارسی ئه‌مساڵ له تلكێفی باكووری شاره‌كه ده‌ستپێده‌كات و تا نزیك سنووره‌كانی گوێر درێژده‌بێته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، سه‌ره‌تای داعش به نیازبووه له رێگه‌ی به‌ڵێنده‌رانی مووسڵه‌وه كاره‌كه جێبه‌جێبكات، به‌ڵام هیچ كه‌سێك ئاماده‌نه‌بووه ئه‌و كاره بكات، بۆیه رێكخراوه‌كه ناچار بووه هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستگیركردنی منداڵ و گه‌نجان و پیاوان ده‌ستپێبكات و ناچارییان بكات خه‌نده‌قه‌كه‌یان بۆ ته‌واوبكه‌ن.
به‌ڵێنده‌ران ئاماده‌نه‌بوون
ئه‌و ئاژانسه رووسییه له زاری سه‌رچاوه‌كه بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، داعش پێشتر رایگه‌یاندبوو، ئاماده ئه‌و كاره بداته به‌ڵێنده‌ران و بۆ هه‌ر 100 هه‌ڵكۆڵینی خه‌نده‌ق، بڕی 4 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، واتا نزیكه‌ی 5 ملیۆن دیناری عێراقی ده‌دات.
به‌ڵام ژمار ته‌نها ژماره‌یه‌كی كه‌می به‌ڵێنده‌ران، كه سه‌ر به رێكخراوه‌كه‌ن، هیچ كه‌سێكی دیكه ئاماده‌نه‌بووه ئه‌و كاره وه‌ربگرێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و سنووره‌وه نزیكن و رۆژانه فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن، بۆیه داعش به ناچاری په‌نای بردووه‌ته به‌ر ده‌ستگیركردن و منداڵ و گه‌نج و پیاوی شاره‌كه، بۆ ته‌واوكردنی خه‌نده‌قه‌كه.
شاری موسڵ، سه‌نته‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وایه و به دووه‌م گه‌وره‌ترین پارێزگای عێراق داده‌نرێت له رووی دانیشتووانه‌وه، له 10ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2014 له‌ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشه و له ئێستاشدا هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه، سوپا و هێزه‌كانی دیكه‌ی عێراق، ئاماده‌كردنی بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی شاره‌كه ده‌كه‌ن.