سعوديه: حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌يه‌كى تائيفى سه‌ر به ئێرانه
هۆشداريشى دا له به‌شداريكردنيان له شه‌ڕى مووسڵ و گوتى: كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه.
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى سعووديه عادل جوبه‌ير رايگه‌ياند, حه‌شدى شه‌عبى دامه‌زراوه‌يه‌كى تائيفى سه‌ر به ئێرانه و هۆشداريشى دا له به‌شداريكردنيان له شه‌ڕى مووسڵ و گوتى: كاره‌ساتى لێده‌كه‌وێته‌وه.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانى هاوبه‌شدا كه‌له‌گه‌ڵ مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆى هاوتا توركييه‌كه‌يدا ه‌ئنجاميدا، جوبه‌ير گوتى: پێويسته حكومه‌تى عێراق هێزى ناتائيفى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به‌كار بهێنێت.
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى عه‌ره‌بستان هيواشى خواست ئاساييبوونه‌وه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و رووسيا ياريده‌ده‌ر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌يرانى سووريا.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌ى ده‌ربڕى بۆ ئه‌وه‌ى ناوبژى نێوان سعووديه و ئێران بكات.