وه‌زاره‌تی دارایی: هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مامۆستایان دابه‌شده‌كرێت
وه‌زاره‌تی دارایی خشته‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خشته‌یه‌كی نوێی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئابی 2016ی فه‌رمانبه‌ران بڵاوكرده‌وه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی، هه‌فته‌ی داهاتوو، به گوێره‌ی ئه‌م خشته‌یه‌ی خواره‌وه دابه‌شكردنی مووچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
1- ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه 16/10/2016، مووچه‌ى ده‌زگاى گشتى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
2- ڕۆژى دوو شه‌ممه 17/10/2016، مووچه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش دابه‌ش ده‌كرێت.
3- ڕۆژى سێ شه‌ممه 18/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (ده‌ره‌وه‌ى شاره‌كان) له‌وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.
4- ڕۆژى چوار شه‌ممه 19/10/2016، مووچه‌ى په‌روه‌رده‌كانى (سه‌نته‌رى شاره‌كان) له وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده دابه‌ش ده‌كرێت.