كۆسره‌ت ره‌سووڵ: كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی مایه‌ی ڕاگەیاندنی لەتكردنی یەكێتیە
K24 - هه‌ولێر:
سكرتێری رۆژنامه‌وانی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، وه‌ڵامی باڵی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی" حزبه‌كه‌ی ده‌داته‌وه و كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه‌ش به "مایه‌ی راگه‌یاندنی له‌تكردنی یه‌كێتی" وه‌سف ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە بێ ئاگاداری و ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سكرتێریگشتی نادروستە و پێچەوانەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، هەروەها مایەی ڕاگەیاندنی لەتكردنی یەكێتیە، و بێگومان بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كۆبونەوانەن".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
جەماوەری دڵسۆزی یەكێتی، كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان،تێكۆشەرانی رێبازی یەكێتی و جەنابی مامجەلال،
به پێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان كووبۆنەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی دەبێ بە سەرپەرشتی بەڕێز سكرتێری گشتی بێت، و ئێستاش بە هۆی نەخۆشی جەنابی مامجەلالەوە، دەبێ بە سەرپەرشتی جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی بێت. بۆیە داوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە بێ ئاگاداری و ئامادەبوونی جێگری یەكەمی سكرتێریگشتی نادروستە و پێچەوانەوەی پەیڕەوی ناوخۆیە، هەروەها مایەی ڕاگەیاندنی لەتكردنی یەكێتیە، و بێگومان بەرپرسیارێتی یاسایی و سیاسی لە ئەستۆی ئەنجامدەرانی ئەم جۆرە كۆبونەوانەن، بە تایبەتیش كە ئێستا هەوڵێكی دڵسۆزانە لە ئارادایە بۆچارەسەركردنی كێشەكانى ناوخۆی یەكێتی.
سكرتێری روژنامەوانی
جێگری یەكەمی سكرتێری گشتی ی ن ك