ته‌قینه‌وه‌یه‌ك 20 چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریا ده‌كوژێت
K24 – هه‌ولێر
ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیێلێكی بۆمبه‌كراو له خاڵێكی پشكنین له نزیك ده‌روازه‌ی "باب السلام" له رۆژئاوای كوردستان 20 كه‌س ده‌كوژێت كه زۆربه‌ی هه‌ره زۆریان چه‌كداری ئۆپۆزسیۆنی سوریای نزیك له توركیان.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی رۆیته‌رز، ته‌قینه‌وه به دووری دوو كیلۆمه‌تری باكووری كوردستان روویداوه، كه رێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هاتوچۆی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریایه بۆ توركیا.
25 كه‌سی تریش بریندار بوونه و ره‌وشی ته‌ندروستی هه‌شتیان ناجێگره و بۆ نه‌خۆشخانه‌كانی باكووری كوردستان گواستراونه‌ته‌وه.
ده‌روازی سنووری بابولسه‌لام له ناوچه‌ی عه‌زازی ژێر كۆنترۆلی چه‌كدارانی ئۆپۆزسیۆن دایه و ناوچه‌كانی عه‌فرین و كوبانێ پێكه‌وه ده‌به‌ستێه‌وه.