عه‌بادی گه‌یشته كه‌ركوك
K24 – هه‌ولێر
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی به سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یێندراو گه‌یشته كه‌ركوك.
په‌یامنێری كوردستان24 له كه‌ركوك رایگه‌یاند حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته كه‌ركوك و سه‌ردانی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كات و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه كۆ ده‌بێته‌وه.
گوتیشی پرسی نه‌وت، شه‌ڕی موسل و شایسته داراییه‌كان، هه‌ڵبژاردن، ئاواره‌كان و مامۆستایان ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌ی عه‌بادی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی كه‌ركوك ده‌بێت و له‌گه‌ڵ پارێزگاری كه‌ركوك نه‌جمه‌دین كه‌ریم كۆ ده‌بێته‌وه.