ئه‌سه‌د باس له ناردنی چه‌ك بۆ كورد ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆك كۆماری سوریا رایگه‌یاند زۆربه‌ی كوردانی سوریا داوای سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ن و له شه‌ڕی دژی داعش چه‌كمان بۆ ناردن.
ئه‌سه‌د له چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی روسی، كۆمسۆمۆلسكایا پراڤدا رایگه‌یاند به‌شی زۆری كوردانی سوریا داوای سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ن و به هه‌ڵسه‌نگاندنی ته‌واوی كوردان و ئه‌رمه‌نی و چیچینی و تورك و عه‌ره‌به‌كان ناتوانن ته‌نیا له‌گه‌ڵ به‌شێك له كوردان قسه بكه‌ین. به‌شی هه‌ره زۆری كورده‌كان داوای سه‌ربه‌خۆیی ناكه‌ن، ته‌نیا هه‌ندێكیان ئه‌و داواكارییه‌یان هه‌یه.
سه‌رۆكی سوریا هه‌روه‌ها باس له ناردنی چه‌ك بۆ كورد ده‌كات و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ كورده‌كان له‌سه‌ر دیالۆگ به‌رده‌وام ده‌بین و له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاری ئه‌وانم كرد و چه‌كمان بۆ ناردن.