به‌رهه‌م ساڵح باس له تاكه چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی یه‌كێتی ده‌كات
به‌رهه‌م ساڵح هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند
K24 - هه‌ولێر:
سبه‌ی باڵی زۆرینه‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به بێ به‌شداری باڵی ناوه‌ندی بڕیار ئه‌نجام ده‌دات و له‌م رووه‌شه‌وه جێگری دووەمی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ده‌ڵێت: "بەخۆمی ڕەوا نابینم هۆكاری لێكترازان و لەتبوونی یەكێتی بم".
بەرهەم ساڵح لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ میدیایەکی سلێمانی ئامادەیی خۆی دەربڕی بۆ هەموو لەخۆبوردنێک بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێوخۆییەکانی یەكێتی.
هه‌روه‌ها بەرهەم ساڵح ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی شەرعی و دیموکراتی دوور لە تەزویر بە رێگاچارەی کێشەکانی یەکێتی دەزانێت.
دوێنێ باڵی زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له راگه‌یندراوێكدا رایگه‌یاند: ئه‌وان واته زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، و له به رامبه‌ردا كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی رایگه‌یاند, كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به بێ ئاماده‌بوونی سكرتێری گشتی یانیش جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئه‌نجام نادرێت.