ئه‌سه‌د دژایه‌تی خۆی بۆ فیدرالیه‌تی رۆژئاوا راگه‌یاند
"له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاری ئه‌وانم كرد و چهكیشم بۆ ناردن"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی سووریا له دیمانه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌یه‌كی رووسیدا رایگه‌یاند, چۆن ده‌بێت كورد له باكووری سووریا فیدراڵی رابگه‌ینن له كاتێكدا به‌شی زۆری دانیشتووانی ناوچه‌كه عه‌ره‌بن. به‌شار ئه‌سه‌د راشیگه‌یاند ئه‌وان پشتگیریان له كورد له شه‌ڕی دژ به داعش كردووه.
سه‌رۆكی سوریا هه‌روه‌ها باس له ناردنی چه‌ك بۆ كورد ده‌كات و ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ كورده‌كان له‌سه‌ر دیالۆگ به‌رده‌وام ده‌بین و له شه‌ڕی دژی داعش هاوكاری ئه‌وانم كرد و چهكیشم بۆ ناردن.