شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر باڵی ناوه‌ندی بڕیار
به جه‌ماعه‌تی 32 ئاب ناویان ده‌بات و ده‌ڵێت به‌ره‌و پارتی بوون ده‌چن
K24 – هه‌ولێر:
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به توندی هێرش ده‌كاته سه‌ر گروپێكی ناو حزبه‌كه‌ی و به‌وه تۆمه‌تباریان ده‌كات كه كه به‌ره‌و پارتی بوون ده‌چن.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی رێكخسته‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان،خوشكی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی یه و له نوسینێكدا به تانه و كۆمێنتی تونده‌وه باس له‌و گروپه‌ی ناو حزبه‌كه‌ی ده‌كات كه له 1/9/2016 دا باڵی ناوه‌ندی بڕیاریان راگه‌یاند و هه‌موو بڕیار و هه‌نگاوه‌كانی باڵی ده‌ستڕۆیشتوویان به زێده‌ڕۆیی و قۆرخكاری و گه‌نده‌ڵی ناوبرد، به‌ڵام شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌و باڵه به جه‌ماعه‌تی 32 ی ئاب ناوده‌بات و له‌یه‌ك كاتدا تانه له پارتی و باڵی ناوه‌ندی بڕیار ده‌دات.
ئه‌و نوسینه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر په‌ككه‌وتنی په‌رله‌مانه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه نوسیوویه‌تی،جێگه‌ی داخه له ساڵیادی كۆچی دوایی په‌رله‌ماندا چڵه گوڵێكیشمان له دێگه‌ڵه دانه‌ناوه.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كه هاوسه‌ری د.له‌تیف ره‌شید وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقه و پێشتر چه‌ند جارێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌وه تۆمه‌تبار كراوه كه ده‌ستی هه‌بووه له پێشنیاری بڕینی بوودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان له لایه‌ن نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراقه‌وه،به‌ڵام له‌م نوسینه‌یدا باس له‌وه ده‌كات كه دوای په‌كخستنی په‌رله‌مان دووچاری لیژنه و كۆبوونه‌وه كراوون و خه‌ڵكی برسی كراوه و تۆقێنراوه و له به‌رامبه‌ردا به دروشمی سه‌ربه‌خۆیی و ریفراندۆم و ته‌ڵاقدانی به‌غداوه سه‌رقاڵكراوون و وه‌ك تانه‌یه‌كیش نوسیوویه‌تی ماددام خه‌یار و ته‌ماته‌مان هه‌یه ده‌توانین سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نین.
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له درێژه‌ی گوتاره‌كه‌یدا ده‌ڵێت" ئەو كات ئەوانەی كە رەخنەیان لە بێ هەڵوێستی ئەم و ئەو دەگرت بە تێكدەر و دژ بە سەربەخۆ بوونی كوردستان لە قەڵەم دران، دەفەرمون، ئێستا ئەوەی ناوی لە كولەكەی تەڕیشدا نەماوە و وەزیرە كاتییە دووبارەكان وەك لادانە كاتیەكانی كۆڵان و شەقامەكان بوونەتە هەمیشەیی!! شەنگال بووە بە مێژو، و كیژۆڵە ئیزدیەكان تەنیا لە شیعر‌و هۆنراوەدا ئاماژەیان پێ دەدرێت و خەندەقەكان سەپێنران و كۆبانێ كراوەتە هەبوو نەبوو! و باكور فرۆشراوە و كوردستان خراوەتە ژێر پۆستاڵی جەندرمەی توركەوە و په‌كه‌كە پێی دەوترێ تیروریست و توركی شاخستانی و داوای لێ دەكرێت كوردستان جێ بهێڵێت و دەعبا پێپانەكەش ناوی نەما،به‌ڵكو ئێستا باو باوی شه‌ڕی موسڵ و جه‌ماعه‌تی "32" ی ئابه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پارتی و باڵی ناوه‌ندی بڕیار،هه‌روه‌ها نوسیوویه‌تی"ئێستا نە كەس باس لەو غورفەی عەمەلیاتە دەكات كە یەك لایەنە دانراوە و نە كەس لەو هەموو چەكە قورسە دەپرسێتەوە كە تەنیا لایەنێك تەحەكومی پێوە دەكات و سبەی لە دژی میللەتەكەمان بەكار دێت و نە كەس فڕی بەو رێكەوتنامانەوە هەیە كە لە پشتی پەردەوە واژو دەكرێن!!
ئه‌و خوشكه‌ی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د له‌و نوسینه‌یدا رووی ره‌خنه و تانه‌كانی له پارتی دیموكراتی كوردستان و باڵی ناوه‌ندی بڕیاری ناو حزبه‌كه‌یه‌تی كه له سه‌ره‌تای مانگی 9 ی ئه‌مساڵ به به‌یاننامه‌یه‌ك ناوه‌ندێكیان راگه‌یاند و هه‌ر دوو جێگرانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه، وه‌ك خۆیان رایانگه‌یاند،له دژی قۆرخكاری و به هه‌ده‌ردانی سه‌روه‌ت و سامانی میلله‌ت و یه‌كێتی تۆمه‌تبار كرد و قۆرخكردنی بڕیار و به بنه‌ماڵه‌كردنی یه‌كێتی یه‌كێك له‌و هۆكارانه بوو كه ئه‌و گرووپه‌ی گه‌یانده ده‌ركردنی ئه‌و به‌یاننامه‌یه و تا ئێستاش كێشه‌كانی نێوان ئه‌وان و باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د خوشكی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به بێ چاره‌سه‌ر ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م نوسینه‌ی ناوبراو له كاتێكدایه، بڕیاره ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، له لایه‌ن باڵی هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌ده‌وه به‌ڕێوه‌بچێت و ئاماده‌نه‌بوونی جێگرانی سكرتێری گشتی و باڵی ناوه‌ندی بڕیاری ئه‌و حزبه كێشه‌كانی یه‌كێتی زیاتر قول بكاته‌وه.