پەرلەمانتارێكی ھەدەپە: چاوەڕێی ھەواڵی دڵخۆشكەرین لە باشووری كوردستانەوە
K24 - ھەولێر
عوسمان بایدەمیر، پەرلەمانتاری پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، ئامانجی سەرەکی سەردانی شاندە باڵاکەی هەدەپە بۆ باشووری کوردستان پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان باکوور و باشووری کوردستان بوو. جەختیشی کردەوە، دەبێ هەموو کورد یەک دەنگ بێت.
بایدەمیر روونیکردەوە، لە ماوەیەکی نزیکدا ئەنجامی ئەو سەردانە دەردەکەوێت و بە گوتەی بایدەمیر ئەوە دەبێتە وەڵامێک بۆ دوژمنانی کورد.
ئەمە لە كاتێكدایە 22 ئەیلول 2016 شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە) باكووری كوردستان بە سەرۆكایەتی سەڵاحەدین دەمیرتاش سەردانی ھەرێمی كوردستانیان كرد و لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و ژمارەیەك لە سەركردەی حزبەكانی باشووری كوردستان كۆبوونەوە.