ئهمریكا دژی بهشداریكردنی پهكهكهیە له ئۆپهراسیۆنی موسڵ
K24 – ھەولێر
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە بەشداریکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان ـ پەکەکە لە شەڕی مووسڵ ناکات.
مارک تۆنەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند واشنتۆن پاڵپشتی لە هیچ هەنگاوێک ناکات بۆ بەشداریپێکردنی پەکەکە لە شەڕی مووسڵ و دووپاتیشیکردەوە، ئەگەر حکومەتی عێراق رێگە بە بەشداریکردنی ئەوان بدات، ئەوا قسەی خۆیان دەبێت.
لەلایەکی دیکەوە، تۆنەر ھەروەھا وتی ئەمریکا پارتی یەکێتی دیموکرات ـ پەیەدە بە بەشێک لە پەکەکە نازانێت، كە بەلای واشنتۆنەوە پەكەكە رێکخراوێکی تیرۆریستییە.