فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا پرسی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ له‌گه‌ڵ بارزانی تاوتوێ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر
ژەنەراڵ جۆزیف ڤۆتێل فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا به یاوه‌ری شاندێکی باڵای سەربازی و دیپلۆماسی گه‌یشته هه‌ولێر و له لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مه‌سعود بارزانی پێشوازی لێكرا.
شانده‌كه‌ی ئه‌مریكا پرسی شه‌ڕی دژی تیرۆیستانی داعش، به‌تایبه‌تی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شاری موسڵ و ئاماده‌كارییه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ ده‌كات كه پێشتر چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سێ قووڵی له نێوان به‌رپرسانی سه‌ربازی هه‌رێم و به‌غدا و هاوپه‌یمانان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجامدراوه.
باڵیۆزی ئه‌مریكا له به‌غدا و كونسولی ئه‌و وڵاته له هه‌ولێر و چه‌ندین به‌رپرس و راوێژكاری سه‌ربازی سوپای ئه‌مریكا ئه‌ندامی شاندی یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی هیزه‌كانی ئه‌مریكان.