ئیتاڵیا پێداویستی زیاتری سه‌ربازی بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت
مه‌سرور بارزانی: هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵ كۆنترۆڵ نه‌كرێ دوور نییه شه‌ڕی تایفی و پاكتاوی ره‌گه‌زی روو بدات
K24 – هه‌ولێر
مه‌سرور بارزانی راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوكه‌وتی هێزه به‌شداربووه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ كۆنترۆڵ نه‌كرێ، ره‌نگه شه‌ڕی تایفی و پاكتاوی ره‌گه‌زی رووبدات.
لێدوانی مه‌سرور بارزانی له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له ماركۆ كارنێلۆس بالیۆزی ئیتاڵیا له عێراق هات، كه هه‌ردوولا تیشكیان خسته سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی موسڵ و نیگه‌رانییه‌كانی قوناغی دوای داعش و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق.
بالیۆزی ئیتاڵیا له عێراق رایگه‌یاند ووڵاته‌كه‌ی كه‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرێت كه به‌م زووانه ده‌گاته ده‌ستی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.