باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی راگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كۆتایی هات
K24 - هه‌ولێر:
دوای زیاتر له حه‌وت كاتژمێر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كه له لایه‌ن باڵی ده‌ستڕۆیشتووی ئه‌و حزبه‌وه ئه‌نجامدرا و باڵی ناوه‌ندی بڕیار به‌شدارییان تێدا نه‌كرد، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبوونه‌وه‌كه كۆتایی هات.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بڕیاره پاش كه‌مێكی دیكه ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی راگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان رابگه‌یه‌نن.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی به‌بێ به‌شدار بوونی باڵی ناوه‌ندی بڕیار به‌ڕێوه چووه و له‌و كاته‌ی كۆبوونه‌وه‌كه ده‌ستیپێكرد،كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له رێگه‌ی نوسینگه‌ی رۆژنامهوانییهكهیهوه راگه‌یه‌نراوێك له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڵاوده‌كاته‌وه و رایگه‌یاندووه،كۆبوونه‌وه‌كه لادانه له په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌ڵام ئه‌و هه‌ڤاڵانه گوێیان به ئاگاداركردنه‌وه‌ی ئێمه نه‌داو له پره‌نسیپی حزبی لایاندا.