بارزانی: پێویستە بۆ هەموو لایەك لەناوبردنی تیرۆر تاكە ئەجێندا بێت
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ماركۆ كارنێلۆس، باڵیۆزی ئیتاڵیا له عێراق رایگه‌یاند، پێویستە بۆ هەموو لایەك لەناوبردنی تیرۆر تاكە ئەجێندا بێت.
لای خۆیه‌وه باڵیۆی ئیتاڵیا، وێڕای ده‌ربڕیی نیگه‌رانی خۆی له قۆناخی دوای داعش، سوپاسی هه‌رێمی كوردستان، بۆ ئاسانكاری لۆجیستی هێزه‌كانی ئیتاڵیا و ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد، كه سه‌ركردایه‌تی شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات، هاوكات سه‌ردانی شاندی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی بارزانی بۆ به‌غدا، به‌رزنرخاند.
ماركۆ كارنێلۆس، ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌مزووانه، كه‌ره‌سته و پێداویستی سه‌ربازی زیاتر، بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ره‌وانه ده‌كات.