مێركڵ داواى ناوچه‌يه‌كى پارێزراو بۆ ئێزدييه‌كان ده‌كات
بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
K24 – هه‌ولێر:
راوێژكارى ئه‌ڵمانيا ئه‌نگێلا مێركڵ رايگه‌ياند, پێويسته لێكۆڵينه‌وه له پلانى ره‌خساندنى ناوچه‌يه‌كى پارێزراو بۆ ئێزدييه‌كان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
له ميانى وتارێكدا كه له كۆنگره‌ى رابيته‌ى قوتابيانى مهسيجى ديموكراتى سه‌ر به پارته‌كه‌ى, مێركڵ ئه‌مڕۆ شه‌ممه 15ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016 گوتى: بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رڕاستانه له‌گه‌ڵتان بم, پلانه‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه, به‌ڵام له سه‌روبه‌ندى رێكخستنى ئهولهوياتيداين.
لێكۆڵه‌رانى سه‌ر به نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان رايانگه‌ياندووه, داعش كوشتارى به كۆمه‌ڵى دژى ئێزدييه‌كان له سووريا و عێراق ئه‌نجامداوه و ئه‌و تاوانانه‌ش له ئاستى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى وه‌ك تاوانى جينۆسايد هه‌ژمار كراوون.
مێركڵ گوتيشى: گرنگه بير له‌وه بكرێته‌وه شوێنێكى ئارام بۆ ئێزدييه‌كان دابين بكرێت, كه داعش ناچاريكردوون وڵاتيان بهجێبهێڵن و پێويسته كارێك بكرێت ئه‌وان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه زێدى خۆيان.
هه‌روه‌ها گوتى: پێويسته له‌گه‌ڵ ئێزدييه‌كان و هێزى پێشمه‌رگه ئه‌و پرسه تاوتوێ بكرێت.
پێشتر رێبه‌رانى ره‌وه‌ندى ئێزدى له ئه‌ڵمانيا و ئه‌وروپا داوايانكردبوو, كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئيداره‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌ريان له چوارچێوه‌ى عێراقدا به پارێزراوى بۆ فه‌راهه‌م بكات.