یەکینەکانی بەرخوەدانی شەنگال داوای بەشداریکردن لە شەڕی مووسڵ دەكەن
K24 - ھەولێر
فەرماندەیی یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنانی شەنگال (یەژەشە) داوا دەكەن بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ بكەن.
بەیاننامەیەکدا فەرماندەیی بەرخۆدانی شنگال كە لە بارەی شەڕی مووسڵەوە بڵاوکردەوە و تێیدا جەخت دەکاتەوە، یەپەشە یەکێکە لە هێزە کاریگەرەکانی پارێزگای نەینەوا و دەبێ حکوومەتی عێراق داوای بەشداریکردنی شەڕی مووسڵیان لێبکات.
یەبەشە دووپاتی دەکاتەوە، لە دوای شەڕی مووسڵیش، دەبێ لە هەر رێککەوتنێکی سیاسی لە پارێزگای نەینەوا ئاگادار بکرێنەوە، جەختیش دەکەنەوە، ئەوان هێزێکی کاریگەری نەینەوان و دەبێ رۆڵیان لە پرۆسەی دوای کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵدا هەبێت.