ئه‌وه‌ی داعش چاوه‌ڕێی نه‌ده‌كرد روویدا
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن، توانییان شارۆچكه‌ی دابق له سووریا، كۆنتڕۆڵبكه‌ن، ئه‌و شوێنه‌ی كه داعش چاوه‌ڕێی ده‌كرد، له‌وێوه له دژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، شه‌ڕی چاره‌نووسسازی مانه‌وه‌ی خۆی بكات.
به گوێره‌ی لێدوانه‌كانی روانگه‌ی سووریا بۆ مافی مرۆڤ، چه‌كدارانی داعش، له ماوه‌ی كه‌متر له 24 كاتژمێر، شارۆچكه‌كه‌ی جێهێشتووه و له ئێستاشدا، ئۆپۆزیسیۆنی چه‌كداری سووریا، كه له‌لایه‌ن توركیاوه پاڵپشتی ده‌كرێن، كۆنتڕۆڵی شارۆچكه‌كه‌یان كردووه.
دابق، له‌لای رێكخراوی داعشه‌وه، گرنگییه‌كی ره‌مزی هه‌بوو و یه‌كێك له بڵاوكراوه‌كانی رێكخراوه‌كه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت، به‌ناوی دابق بوو، "خه‌لافه‌ت" پێی وابوو، دوایین شه‌ڕی خۆی له‌و شارۆچكه‌یه‌دا ده‌كات و وه‌ك رێكخراوه‌كه بره‌وی پێده‌دا، به‌سه‌ر هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیدا سه‌رده‌كه‌وێت.
دابه‌ق به دوور 60 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری شاری حه‌له‌ب و 80 كیلۆمه‌تریش ده‌كه‌وێته رۆژئاوای مونبج.