نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له نزیكی موسڵ دامه‌زرا
ئه‌مبۆڵانس و ئامێر و ده‌رمانی پێویستی تێدایه بۆ هاوكاری پێشمه‌رگه
K24 – هه‌ولێر:
له نزیكترین خاڵی رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نێوان هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و چه‌كدارانی داعش،نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه دانرا.
نه‌خۆشخانه‌كه ده‌كه‌وێته میحوه‌ری خازر و نزیكترین شوێن له شاری موسڵ و پزیشكانی پسپۆڕ و فریاكه‌وتن و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌مبۆڵانس و فڕۆكه‌كانی ئه‌مبۆڵانس و ئامێری پزیشكی و ده‌رمان و پێداویستی پزیشكی له خۆ گرتووه.
نه‌خۆشخانه‌كه بۆ هه‌ر حاڵه‌تێكی فریاگوزاری بۆ بریندارانی شه‌ڕه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ئاماده‌یه و سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پێداویستییه پزیشكییه‌كانی،له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر دابین كراوه و له لایه‌ن ژووری ئۆپراسیۆنی ته‌ندروستی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت.
.jpg)