گه‌وره‌ترين شكسته‌كانى داعش.. له كوبانێوه تا خازر
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه داعش %16ى زه‌وى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له‌ده‌ستداوه كه ده‌كاته 68 هه‌زار كيلۆمه‌ترى چوارگۆشه.
K24 – هه‌ولێر:
رووبه‌رى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعش تا دێت روو له كه‌مبوونه‌وه‌ى زياتر ده‌كات و به گوێره‌ى زانيارى نووسينگه‌ى ئاى ئێچ ئێسى ئه‌مريكايى بۆ توێژينه‌وه, له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه داعش %16ى زه‌وى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له‌ده‌ستداوه كه ده‌كاته 68 هه‌زار كيلۆمه‌ترى چوارگۆشه. به گوێره‌ى زانيارى هه‌مان ناوه‌ندى توێژينه‌وه له 2015دا داعش %14ى ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى له ده‌ستداوه.
عێراق:
*تكريت: له 31ى ئازار/ مارسى 2015، سوپاى عێراق كۆنترۆڵكردنى تكريتى له دوورى 160 كيلۆمه‌تر له باكوورى به‌غدا راگه‌ياند. هه‌ريه‌ك له ئه‌مريكا و ئێران و حه‌شدى شه‌عبى له پرۆسه‌ى گرتنه‌وه‌ى تكريتدا به‌شدارييان كرد.
*شنگال: له 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، هێزى پێشمه‌رگه به پشتيوانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش توانى شنگال رزگار بكات و به‌و هۆيه‌وه رێگه‌ى سه‌ره‌كى و ستراتيژى نێوان داعش له عێراق و سووريا كه به رێگه‌ى 47ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ناسرێت دابخرێت و پێشمه‌رگه كۆنترۆڵى بكات. ئه‌مه‌ش دواى ئه‌وه هات كه له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 داعش شارۆچكه‌كه‌ى داگيركرد و كۆمه‌ڵكوژى ده‌رهه‌ق به ئێزدييه‌كان و دانيشتوانى ناوچه‌كه ئه‌نجامدا.
*رومادى: له 9ى شوبات/ فێبرايه‌رى 2016، له لايه‌ن سوپاى عێراقه‌وه رزگار كرا دواى ئه‌وه‌ى له ئايارى/ مايۆى 2014ه‌وه له لايه‌ن داعشه‌وه داگيركرابوو.
*فه‌لوجه: يه‌كه‌مينى ئه‌و شارانه بوو كه له سه‌ره‌تاى 2014دا له لايه‌ن داعشه‌وه داگيركرابوو، شاره‌كه ته‌نيا 50 كيلۆمه‌تر له خۆرئاواى به‌غدا هه‌ڵكه‌وتووه و له 26ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2016، دواى دوو مانگ له ده‌ستپێكردنى ئۆپراسيۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى و ئاواره‌بوونى سه‌رجه‌مى دانيشتوانى توانرا كۆنترۆڵ بكرێته‌وه.
*خازر و گوێڕ: له 14 و 15ى ئاب/ ئۆگستى 2016، هێزى پێشمه‌رگه له هه‌ردوو ميحوه‌رى گوێڕ و خازر ئۆپراسيۆنێكى بۆ رزگاركردنى گونده كوردستانييه‌كان ده‌ستپێكرد و توانرا 21 گوند رزگار بكرێن و 150 كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له هه‌ردوو میحوه‌ر كۆنترۆڵكرا و ته‌نیا له میحوه‌ری گوێڕ پێشمه‌رگه 20 كیلۆمه‌تر پێشڕه‌وی كرد.
*گه‌ياره: له 9ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2016، به هاوكارى فڕۆكه‌ى هاوپه‌يمانێتى دژى داعش سوپاى عێراق توانى بنكه‌يه‌كى ئاسمانى گرنگ له نزيك گه‌ياره كۆنترۆڵ بكات. شارۆچكه‌كه ته‌نيا 60 كيلۆمه‌تر له باشوورى مووسڵ هه‌ڵكه‌وتووه و له 25ى ئاب/ ئۆگستى 2016 سوپا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ناوچه‌كه‌ى راگه‌ياند.
*شه‌رگات: سوپاى عێراق له 22ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2016، هه‌واڵى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى ته‌واوى ناوچه‌ى شه‌رگاتى راگه‌ياند. ئه‌و ناوچه‌يه گرنگييه‌كى ستراتيژى بۆ مه‌يسه‌ربوونى پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى مووسڵ هه‌بوو. به‌و پێيه‌ى ناوچه‌كه 260 كيلۆمه‌تر له باكوورى به‌غداوه‌يه و هێڵى سه‌ره‌كى كۆمه‌ك و پشتيوانى لۆجستى له به‌غداوه بۆ ئۆپراسيۆنى مووسڵ مسۆگه‌ر ده‌كات و شه‌رگات دوايين پێگه‌ى داعش بوو له سنوورى پارێزگاى سه‌لاحه‌دين.
سووريا:
*كوبانێ: شارێكى كوردى رۆژئاواى كوردستانه و بووه‌ته سيمبوڵى جه‌نگان و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل له‌و شاره‌دا توانيان چوار مانگ به‌سه‌ر يه‌كه‌وه به‌ره‌نگارى داعش ببنه‌وه و دواجار به پشتيوانى هێزى پێشمه‌رگه له كۆتايى كانوونى دووه‌م/ يه‌نايرى 2015 به يه‌كجارى داعش له شاره‌كه ده‌رپه‌ڕێندرا.
*گرێ سپى: شارێكى رۆژئاواى كوردستانه و ده‌كه‌وێته ده‌وروبه‌رى باكوورى ره‌ققه و له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2015 له لايه‌ن يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌له‌وه رزگار كرا. گرنگى ئه‌و شاره له‌وه‌دابوو، كه هێڵى سه‌ره‌كى په‌ڕينه‌وه‌ى داعش بوو له ره‌ققه‌وه به‌ره‌و توركيا و كاروانسه‌رانى هاتنى چه‌كداره بيانييه‌كان و هاورده‌كردنى چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى بوو له توركياوه بۆ ناو سووريا. ئه‌و شاره راسته‌وخۆ ره‌ققه‌ى پايته‌ختى داعشى ده‌به‌سته‌وه به توركياوه.
*ته‌دمور: له ئايار/ مايۆى 2015، داعش توانى ده‌ستبگرێت به‌سه‌ر عروسى باديه‌دا كه 200 كيلۆمه‌تر به ئاراسته‌ى ديمه‌شق و ناوه‌ڕاستى سوورياوه دووره و له‌و رێگه‌يه‌وه داعش ده‌ستيگه‌يشت به شوێنه‌واره‌كانى ته‌دمور كه له يونسكۆدا وه‌ك شوێنه‌وارێكى مێژوويى مرۆڤايه‌تى تۆمار كراوه. سوپاى به‌شار ئه‌سه‌د له 27ى ئازار/ مارسى 2016 به پشتيوانى فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى رووسيا توانى شاره‌كه كۆنترۆڵ بكاته‌وه.
*منبج: هێزه كوردييه‌كان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانى سوورياى ديموكرات كه هێزێكى هاوبه‌شى نه‌ته‌وه‌كانى باكوورى سووريايه و يه‌په‌گه به‌هێزترين هێزيانه له 6ى ئاب/ ئۆگستى 2016 توانيان شارى منبج رزگار بكه‌ن كه داعش له 2014ه‌وه داگيرى كردبوو. منبج به‌هێزترين پێگه‌ى ستراتيژى داعش بوو له سووريا و له سه‌ر رێگه‌ى سه‌ره‌كى چه‌كدارانى داعش بوو له نێوان ره‌ققه و توركيا. پرۆسه‌ى رزگاركردنى منبج زياتر له 70 رۆژى خايان و به هۆى شه‌هيد بوونى ئه‌بوله‌يلا يه‌كێك له فه‌رمانده‌كانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى پرۆسه‌كه به ناوى ئه‌بوله‌يلا ناونرا.
*جه‌رابلووس: راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته سنوورى توركيا و له خۆرئاواى كوبانێ و باكوورى منبجه و له 24ى ئاب/ ئۆگستى 2016، له لايه‌ن توركيا و ميليشياكانى سه‌ر به‌و وڵاته‌وه كۆنترۆڵ كرا دواى ئه‌وه‌ى داعش له شاره‌كه پاشه‌كشێى كرد و هيچ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌يه‌كى پيشان نه‌دا. ئه‌و پاشه‌كشێيه دواى ئه‌وه هات كه توركيا ئۆپراسيۆنێكى له ژێر ناوى قه‌ڵغانى فورات بۆ دژايه‌تيكردنى يه‌په‌گه و باڵاده‌ستى هێزه كوردييه‌كان له باكوورى سووريا و چه‌كدارانى داعش ده‌ستپێكرد.
*دابق: له 16ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2016، مه‌لوود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، هێزه‌كانيان چوونه‌ته ناو شارۆچكه‌ى دابقه‌وه و كۆنترۆڵيان كردووه. ئه‌مه له كاتێكدايه كه دابق سه‌رچاوه‌ى سه‌ره‌كى پڕوپاگه‌نده‌ى داعش بوو و به‌رده‌وام داعش پڕوپاگه‌نده‌ى ئه‌وه‌ى ده‌كرد، گه‌وره‌ترين شه‌ڕ له نێوان سوپاى داعش و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش له‌و ناوچه‌يه رووده‌دات به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كان ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه بڵاويان كرده‌وه، شاره‌كه به 40 خوله‌ك له لايه‌ن توركيا و هێزه لايه‌نگره‌كانييه‌وه كۆنترۆڵ كراوه. هاوكات توركيا رايگه‌ياند، توانيويانه شارۆچكه‌ى صورانى دراوسێى دابقيش كۆنترۆڵ بكه‌ن، به بێ ئه‌وه‌ى ئاماژه بۆ هيچ كوژرا و بريندارێكى داعش يان چاره‌نووسى چه‌كدارانى داعش له ناوچه‌كه بكه‌ن.