پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە دەستیپێكرد
K24 - خازر
ھۆشمەند سادق پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی مووسڵ دەستیپێكرد و پێشڕەوییەكانی ھێزی پێشمەرگە دەستیپێكرد بۆ جێبەجێكردنی قۆناغی یەكەمی ئۆپەراسیۆنەكە".
گوتیشی: "لە قۆناغی یەكەم ئەمڕۆ 11 گوند لە میحوەری خازر لە پلانی پێشمەرگەدایە لەم سنوورە، بۆ ئەوەی لە دەستی چەكدارانی داعش رزگاری بكەن".
باسی لەوەشكرد: "بە پێی پلانەكە لە قۆناغی یەكەم ھێزی پێشمەرگە سەرجەم ناوچە كوردستانییەكان ئازاد دەكەنەوە و دواتر لە ناوچەكانی دیكە ھاوكاری سوپای عێراق دەكات".