هه‌ر هێزێكی نه‌ناسراو به‌شداری شه‌ڕی موسڵ بكات بۆردوومان ده‌كرێت
جه‌بار یاوه‌ر:رێگه‌ناده‌ین هیچ هێزێكی بیانی به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بكات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند" هه‌ر هێزێكی بیانی و نه‌ناسراو به‌شداری ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ بكات و ناوی له ریزی ئه‌و هێزه ناسراو و دیاریكراوانه‌دا نه‌بێت و له چوارچێوه‌ی پلانی سه‌ربازی گشتی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌دا نه‌بێت له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه بۆردۆمان ده‌كرێن.
"جه‌بار یاوه‌ر" ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه" رێگه به هیچ هێزێكی بیانی ناده‌ین به‌شداری ئۆپراسیۆنه‌كه بكات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌ر هێزێكی نه‌ناسراو به‌شداری شه‌ڕه‌كه بكات و ناوی له لیستی هێزه به‌شداربووه سه‌ره‌كییه‌كاندا نه‌بێت، له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردوومان ده‌كرێن.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شی گوتووه" هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كی وورد و به‌رده‌وام له نێوان هێزه زه‌مینییه‌كان و هێزه ئاسمانییه‌كاندا هه‌یه له‌و شه‌ڕه‌دا.