ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیپێكرد
پێشمه‌رگه بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ قۆناغی یه‌كه‌می ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری موسڵ ده‌ستیپێكرد و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له میحوه‌ره‌كانی باكووری شاری موسڵه‌وه ده‌ستیان به بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی داعش كردووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی "كوردستان 24" بۆردوومانی چڕی بنكه و مۆڵگه‌كانی چه‌كدارانی داعش له به‌ره‌ی باكووری شاره‌كه‌وه ده‌ستی پێكردووه و یه‌كه‌م هێزی شه‌ڕكه‌ره له پرۆسه‌ی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی پارێزگاكه‌دا كه پێشڕه‌وی ده‌كات و كارئاسانی بۆ قۆناغه‌كانی داهاتووی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه گه‌وره‌یه ده‌كات.
شه‌ڕی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ماوه‌یه‌كی زۆره ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرێت و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له چه‌ند میحوه‌رێكی سه‌ره‌كی پارێزگاكه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن و رۆڵی سه‌ره‌كییان له كردنه‌وه‌ی ده‌روازه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری موسڵدا هه‌یه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی موسڵ راگه‌یاند و له گوتارێكدا دڵنیایی كۆتایی هاتنی داعشی له‌مساڵدا راگه‌یاند و داوای له خه‌ڵكی شاری موسڵ كرد پاڵپشتی هێزه عێراقییه‌كان بن له پرۆسه‌ی رزگاركردنه‌وه‌ی شاره‌كه‌یاندا له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان شه‌ڕی موسڵ شه‌ڕێكی قورس و یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ كۆتایی هێنان به چه‌كدارانی داعش له عێراق و به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری دانیشتووان له‌ناو شاره‌كه‌دا كه ژماره‌یان ده‌گاته سه‌رووی "700" هه‌زار كه‌س،ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه داعش وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی بۆ به‌رگری و مانه‌وه له خۆی به‌كاریان بهێنێت و به‌و رێگه‌یه بتوانێت كۆسپ له به‌رده‌م پرۆسه سه‌ربازییه‌كه دروست بكات،چونكه له سه‌ر زه‌وی داعش ئه‌و توانایه‌ی له ده‌ستداوه بتوانێت به‌ر به‌و پرۆسه سه‌ربازییه بگرێت كه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی شاره‌كه له ده‌ست داعش ئاماده‌كاری بۆ كراوه و ده‌ستیپێكردووه.
له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و پاسه‌وانی نه‌ینه‌وا و حه‌شدی شه‌عبی ژماره‌یه‌كی دیكه له هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیسی فیدراڵی عێراق به‌شدارن و له لایه‌ن هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا پاڵپشتی ئه‌و هێزانه ده‌كرێت.