چاوی دونیا له‌سه‌ر پێشمه‌رگه و ئۆپه‌راسیۆنی موسڵه
K24 – هه‌ولێر
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ له میحوه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه، ئاژانسه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌واڵ و میدیاكانی جیهانی و ناوچه‌یی سه‌رنجی خوێنه‌رانیان بۆ ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ و پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ره‌و ده‌روازه‌كانی شاری موسڵ راكێشاوه.
میدیا جیهانییه‌كان به بڵاوكردنه‌وه‌ی وته‌ی عه‌بادی بۆ راگه‌یاندنی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ رایانگه‌یاند ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له میحوه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه ده‌ستیپێكردووه و به شێوه‌یه‌كی زۆر ئه‌كتیڤ و قورس به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بوونه.
هاوكات باسیان له تۆپخانه‌كانی پیشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا كردووه بۆ تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی داعش و هه‌روه‌ها بۆردومانی فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانان، كه هاوكاته له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌و موسڵ و تیكشكاندنی هێڵی به‌رگری داعش، هه‌ر وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند هێزه‌كانی پیشمه‌رگه له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا ته‌واوی ئه‌و ناوچانه رزگار ده‌كه‌ن كه بۆیان ده‌ستنیشانكرداوه
زۆرێك له میدیا جیهانییه‌كان وێنه‌كانی كوردستان24 بۆ هه‌واڵه‌كانیان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه، كه تیمه‌كانی كوردستان24 له به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵن.