ھێزی پێشمەرگە گوندێكی لە دەستی داعش رزگاركرد

K24 - زەرتك

پەیامنێری كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ رایگەیاند: "كەمێك پێش ئێستا ھێزی پێشمەرگە گوندی باسخڕەی لە نزیك چیای زەرتك كۆنترۆڵكردەوە و لە پێشڕەویدان بۆ رزگاركردنەوەی ئەو گوند و ناوچانەی دیكە كە لە پلانی ھێزی پێشمەرگەدایە.

تۆڕی پەیامنێرانی كوردستان24 لە بەرەكانی شەڕ راشیانگەیاند: "ھێزەكانی پێشمەرگە چەندین ھەوڵی تیرۆرستی داعشیان تیرۆر كردەوە كە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراو و بۆمب و خۆكوژەكانی دەیانویست رێگری لە پێشڕەوییەكانی پێشمەرگە بكەن، بەڵام پێشمەرگە شكستی بە ھەموو ھەوڵەكانیان ھێنا".