داعش توانای به‌رگری له ده‌ست ده‌دات
پێشڕه‌وی پێشمه‌رگه بۆ هێڵی دیاریكراوی جێگیربوونی له پێشڕه‌ویدایه
K24 – هه‌ولێر:
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ناوچه‌یه‌كی فراوان له چه‌كدارانی داعش پاك ده‌كاته‌وه و گوندی "باسخره" و "خه‌رابه سوڵتان" له نزیك چیای زه‌ردك و میحوه‌ری خازر كۆنترۆڵ ده‌كه‌نه‌وه و چه‌ند گوندێكیش گه‌مارۆ ده‌ده‌ن و له كۆنترۆڵكردنی گونده‌كانی"به‌ده‌نه‌ی بچوك و گه‌وره و خه‌ربه‌ت سوڵتان" نزیك ده‌بنه‌وه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستا 24 له به‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه كه له زاری فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی به‌شدار له ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌یگوازنه‌وه،داعش توانای به‌رگری له ده‌ست داوه و له‌و ئۆپراسیۆنه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردووه نه‌یانتوانیووه به‌رگری بكه‌ن و هێڵی پێشه‌وه‌ی به‌رگریكردنی داعش له موسڵ تێكشكێنراوه.
ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه یه‌كه‌م هه‌نگاوی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی موسڵ ده‌ستپێكردووه و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه بۆ خاڵی دیاریكراوی ئۆپراسیۆنه‌كه پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا كراوه،چه‌ند ناوچه‌یه‌ك بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه دیاریكراوه و له‌پاش ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه ده‌گه‌نه ئه‌و هێڵه دیاریكراوه و له ده‌ست داعش رزگاری ده‌كه‌ن،له قۆناغی پاشتردا هێزه‌كانی سوپای عێراق و هێزه عێراقییه‌كانی دیكه به ئاراسه‌تی موسڵ پێشڕه‌وی ده‌كه‌ن.