پێشمەرگە 7 گوندی بە تەواوی كۆنتڕۆڵكردەوە

K24 - ھەولێر

لە میانی بەشداریكردنی لە رووماڵی تایبەتی كوردستان24، ھەڵگورد حیكمەت گوتەبێژی وەزارەتی پێشمەرگە و بەرپرسی شانەی میدیای ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی مووسڵ  رایانگەیاند: "ھێزی پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە پێشڕەویان كردووە و تا ئێستا 7 گوندیان رزگاركردووە".

ھەڵگورد حیكمەت روونیكردەوە: "ھەر یەك لە گوندەكانی باسخرە، بازگرتان تا دەگاتە سەر رێگای دووسایدی ھەولێر-مووسڵ لە پێشڕەویدایە بەرەو گوندی تەرجەلە، ئەمە لە میحوەری 1 رزگاركراون، ھەروەھا لە میحوەری 2 بەدەنەی گەورە و بەدەنەی بچووك كە ھەموو ئەو گوندانە دەكەونە سەر رێگای ھەولێر- مووسڵ، ئێستا پێشمەرگە بەرەو گوندی شاقوڵی پێشڕەوی دەكەن، لە میحوەری 3 خەرابەت سوڵتان، كێبرل رزگاركران".

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنەوەی مووسڵ دەستیپێكرد، ھێزی پێشمەرگە لە چەند قۆڵێكەوە ھێرشیان بۆسەر بنكە و بارەگاكانی داعش دەستپێكرد و چوار ھەزار پێشمەرگە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنەكە دەكەن.