شه‌ڕی كۆتاییهێنان به داعش گه‌رم ده‌بێت
له زۆربه‌ی میحوه‌ره‌كانه‌وه بۆردوومان ده‌ست پێده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان هڵی به‌رگری داعش له موسڵ تێكده‌شكێنن و بۆردوومانی مۆڵگه‌كانی داعش له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی موسڵ ده‌ستیپێكردووه و به ووردی بۆردوومان ده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24 هاوشانی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌كانی باكوری باكووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ،كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ئۆپراسیۆنێكی زه‌مینییان بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی چه‌ند گوند و ناوچه‌یه‌ك ده‌ستپێكردووه و تا ئێستا توانیوویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن و "4" گوند له ده‌ست چه‌كدارانی داعش رزگار بكه‌ن.
له ناو شاری موسڵ فڕۆكه‌كان به چڕی بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان و فڕۆكه عێراقییه‌كانه‌وه بۆردوومان ده‌كرێت.
له پاش ئه‌وه‌ی كاتژمێر 2:00 به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق عێراق ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی شاری موسڵی راگه‌یاند" هێزه عێراقییه‌كانی دیكه‌ش له میحوه‌ره‌كانی شه‌ڕه‌وه ده‌ستیان به بۆردوومانی ناو شاری موسڵ و بنكه و مۆڵگه‌كانی داعش كرد و داوایان له دانیشتوانی شاری موسل كرد له مۆڵگه و باره‌گاكانی داعش دوور بكه‌ونه‌وه و له ماڵه‌كانیاندا بمێننه‌وه و هاوكاریی هێزه عێراقییه‌كان بن بۆ سه‌رخستنی پرۆسه سه‌ربازییه‌كه و رزگاركردنی شاره‌كه له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
ئه‌مریكاش لای خۆیه‌وه خۆشحاڵی خۆی به ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند شه‌ڕی موسڵ شه‌رێكی قورس ده‌بێت.
سوپای توركیاش كه سه‌ربازگه‌یه‌كیان له نزیك باشیك هه‌یه رایانگه‌یاند" له‌و "3000" چه‌كداره‌ی له لایه‌ن توركیاوه مه‌شق و راهێنانیان پێكراوه"1500" كه‌سیان به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌و نیوه‌كه‌شیان وه‌ك هێزی پاڵپشتی بۆ قۆناغی داهاتوو ئاماده ده‌بن.