ئه‌مریكا: به تۆپباران و بۆردومان به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بوو
K24 – هه‌ولێر
ئه‌مریكا له بنكه‌ی سه‌ربازی گه‌یاره به موشه‌كی هۆشمه‌ند بنكه‌كانی داعش له‌ناو موسڵ تۆپباران كرد.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، تۆپبارانی بنكه‌كانی داعش له لایه‌ن ئه‌مریكا و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌ناو موسڵ ده‌ستیپێكرد.
هیزه‌كانی پێشمه‌رگه كه له میحوه‌ره‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی موسڵ به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ بوونه، به‌ر له‌وه‌ی پێشڕه‌ی بكه‌ن و نۆ گوند رزگار بكه‌ن، ده‌ستیان به تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی داعش كردبوو.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئه‌مریكا هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ ده‌ستیان به بۆردومانكردنی بنكه‌كانی داعش كرد كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه 40 كیلۆمه‌تری دووجا له هه‌ردوو میحوه‌ری خازر و باشیك كۆنترۆڵكردووه.
سوپای عێراق له میحوه‌ری خارز ئاماده‌یه بۆ به‌شداریكردن له ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، پاش ئه‌وه كه هێزی پێشمه‌رگه له‌م میحوه‌ره‌وه به‌شداری ئۆپه‌راسیۆن بوو.
به‌ر له ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵ، ئه‌مریكا له چیای باشیك ده‌ستی به تۆپبارانكردنی بنكه‌كانی داعش له موسل و ده‌وروبه‌ری كردبوو.