هێلی ئاسمانی توركیا گه‌شته‌كانی بۆ هه‌ولێر و به‌غدا راده‌گرێت
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، هێلی ئاسمانی توركیا "توركیش ئێرلاین"، دوو گه‌شتی ئه‌مڕۆی بۆ هه‌ولێر و به‌غدا راگرت.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هێڵی ئاسمانی توركیا، هۆكاری دواخستنی ئه‌و دوو گه‌شته، بۆ هۆكاری ئه‌منی ده‌گه‌ڕێته‌وه و بڕیاره له داهاتووێكی نزیك ده‌ستپێبكاته‌وه.
ئه‌مڕۆ 17ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2016، ئۆپه‌راسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی مووسڵ، به به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدرال، حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند هێزێكی دیكه ده‌ستیپێكرد و تا ئێستاش زیاتر له 9 گوند له میحوه‌ره‌كانی خازر و گوێڕ كۆنتڕۆڵكراونه‌ته‌وه.