ئه‌بو موسعه‌ب و 8 پاسه‌وانى كوژران
فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش, لە میحوەری ناوەران، بنكەیەکی داعشيان لە گوندی بایبۆخ بۆردومانکرد
K24 – هه‌ولێر:
فڕۆکەکانی هاوپەیمانێتى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش, لە میحوەری ناوەران، بنكەیەکی داعشيان لە گوندی بایبۆخ بۆردومانکرد وئه‌ميرێكى باڵاى داعش بە ناوی (حازم) ناسراو بە (ئەبو موسعەب) لەگەڵ 8 چەکداریتر کوژران.
سه‌ربه‌ست تروانشى، به‌رپرسی میحوەری ناوەران تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، داعش زيانێكى زۆرى به‌ركه‌وتووه و سه‌رجه‌م چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده بووه‌كانى له لايه‌ن فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش كراونه‌ته ئامانج.
ئه‌مڕۆ به سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆى مه‌سعود بارزانى فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان, قۆناغى يه‌كه‌مى ئۆپراسيۆنى موسڵ به مه‌به‌ستى رزگاركردنى ژماره‌يه‌ك گوندى كوردستانى ده‌ستيپێكرد.