ئەڵمانیا: لە هاوکاریکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبین
K24 – ھەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئاشکرای کرد ئەوان بەردەوام دەبن لە ھاوکاریکردنی سەربازی ھێزی پێشمەرگە لەوکاتەی شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی مووسڵیان دەستیپێکردووە، بەڵام جارێ ئەو ھاوکارییانە نانێرن، چونکە مانگی رابردوو لەگەڵ سەردانی ئەرسلا ڤۆندەرلاینی وەزیری بەرگری ئەڵمانیا بۆ ھەرێمی کوردستان، ئەوان ھاوکاری سەربازی تەواوی بە ھێزی پێشمەرگە بەخشیوە بۆ ئەو ئۆپەراسیۆنە.
وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتای ئەم مانگەوە زیاتر لە 2 ھەزار تەن چەک و تەقەمەنی و کەلوپەلی سەربازی رەوانەی ھەرێمی کوردستان کردووە، وەک ھاوکاری بۆ حکوومەتی عێراق و ھێزی پێشمەرگە لە شەڕی کۆنتڕۆڵکردنی شاری مووسڵ.